نەزاهە پارێزگاری پێشوی بابل و جێگری پارێزگاری پێشوی نەینەوا داوادەكات

ناوخۆ
  • 14-09-2022, 13:27
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەستەی نەزاهە ئەمرۆ چوارشەممە، داواكردنی پارێزگاری پێشوی بابل و جێگری پارێزگاری پێشوی نەینەوای ڕاگەیاند.
    بەشی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای لێكۆڵینەوەی حلە كە تایبەتە بۆ بیستنی كەیسەكانی نەزاهە لە بابل، دوو فەرمانی داواكردنی لە دژی پارێزگاری پێشووی بابل دەركرد، بەهۆی سەرپێچیكردن لە ڕێنماییەكان و كۆنترۆڵەكان لە كۆنوسەكانی تەرخانكردن بۆ بەشی فەرمانبەرانی تۆماری خانووبەرە لەپارێزگاكە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی حلە ڕێكخراوە، جگە لە نا ڕێكوپێكی لە كۆنوسی جێگرتنەوەی پارچە زەوییەكان كە بۆ كۆمەڵێك ئەفسەر و بەرپرس لە بابل تەرخان كراوە."
    لە بەیاننامەیەكەدا ئەوەشهاتووە: دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا كە تایبەتە بە گوێگرتن لە كەیسەكانی نەزاهە، بڕیاری داوە جێگری یەكەمی پارێزگاری پێوی نەینەوا بهێنێت،
    بەتۆمەتی ئەوەی لەگەڵا تۆمەتبار پارێزگاری پێشووی نەینەوا گرێبەستێكیان لەگەڵ دوو نەخۆشخانەی تایبەت لەهەولێر و دهۆك بۆ چارەسەركردنی نەخۆشەكان و كەیسەكانی نەگونجاو پەسەندكردووە.
    ئاشكراشیكرد: دادگا تایبەتمەندەكان  لە بابل و نەینەوا فەرمانی داواكردنیان دەركرد، بەپێی بڕگەكانی ماددەی (340) لە یاسای سزادان.