بەغداد - INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 24 تۆمەتباری بزوتنەوە ئاینییە توندڕەوەكانی ڕایگەیاند.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دوای بەردەستبوونی زانیاریە هەواڵگرییە پشتڕاستكراوەكان لەسەر جوڵانەوەی چەند توخمێكی گوماناوی بۆ ئامانج و هەڕەشەكردن لە ئاشتیی كۆمەڵگا هاوكات لەگەڵا زیارەتكارانی چللە، مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانی لەسەرانسەری پارێزگاكانی عێراق دەستیانكردووە بەپێكهێنانی هێزی ئەركی تایبەت بۆ ڕاگرتنی ئەو چالاكییە توندڕەوانە و دەستگیركردنی برەوپێدەرەكانیان بەپێی فەرمانی دادوەری.
ئاشكراشیكرد: ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە بووە هۆی دەستگیركردنی 24 تۆمەتبار لە شەش پارێزگا ( بەغدا و بەسرە و میسان و بابل و دیوانیە و شاری كەربەلای پیرۆز) دەستبەسەرداگرتنی سەدان بڵاوكراوە كە داوای هاندان بۆ دەسەڵاتدارانی ئاینی و هەڕەشەكردن لە ئاشتی كۆمەڵایەتی دەكەن.
رونیشیكردەوە: سەرجەمی تۆمەتباران و دەستبەسەرداگرتنەكان رەوانەی لایەنە دادوەرییە تایبەتمەندەكان كراون بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە دژیان.