بەژمارە ... ئاماری زیارەتكاران و رۆیشتوان لەماوەی 44 ڕۆژدا

ناوخۆ
  • 14-09-2022, 12:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی دەروازە سنورییەكان ئەمرۆ چوارشەممە ئامارێكی نوێی لەسەر ژمارەی زیارەتكاران هاتن و رۆیشتوان لەماوەی 44 ڕۆژدا لە 7 دەروازەوە راگەیاند.
    بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەكە عەلاەدین ئەلقەیسی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دەروازە سنورییەكان ژمارەی گەشتیارەكانیان تۆمار كردوە لە ڕۆژی یەكشەممە 31ی تەمووزەوە هەتا ڕۆژی دووشەممە 12ی ئەیلول لە 7 دەروازەی سنوور ڕۆیشتوون.
    ئاماژەی بەوەدا كە ژمارەی گەشیاران بەم شێوەیە بووە: لە دەروازەی زڕباتیە یەك ملیۆن و 438 هەزار و 121 كەس هاتووە، دەروازەی شلامجە 664 هەزار و 537 كەس و دەروازەی ئەلشیب 303 هەزار و 626 كەس و دەروازەی مونزریە 204 هەزار و 876 كەس هاتووە،  دەروازەی فڕۆكەخانەی نەجەف 136 هەزار و 710 كەس هاتووە و دەروازەی سەفوان 26 هەزار و 218  كەس و دەروازەی فڕۆكەخانەی بەغداش 14 هەزار و 637 كەس هاتووە، كە كۆی گشتی گەیشتنەكان لە ڕێگەی ئەم دەروازانەوە دەگاتە 2,788,725 كەس.
    ئاشكراشیكرد، ژمارەی رۆیشتوان لەماوەی ناوبراودا بەم شێوەیەیە: (دەروازەی زەرباتیە 304 هەزار و 188 كەس و دەروازەی شلامجە 203 هەزار و 28 كەس،
    دەروازەی ئەلشیب 110 هەزار و 190 كەس و دەروازەی مونزەریە 37 هەزار و 986 ڕۆشتن و دەروازەی سەفوان 13 هەزار و 399 ڕۆشتن، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف 100 هەزار و 42 كەس، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كۆی دەرچوونەكان بەناو ئەو دەروازانەوە بڕی 768 هەزار و 833 دەرچوون بووە.