بەغداد - INA
وەزارەتی ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە، دووپاتی كردەوە: پرۆسەی دەركردنی پاسپۆرت بەردەوامە، و راشیگەیاند: پرۆژەیەكی بۆ پێكەوە بەستنی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە گەڵ كارتی نیشتمانی هەیە لەبەر ڕۆشنایی خواستی جێهێشتنی پاسپۆرتی كاغەزی.
عەمید فازڵ كامل بەڕێوەبەری پاسپۆرتی كازمیە كە یەكێكە لەبەشەكانی وەزارەتی ناوخۆ بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پرۆسەی دەركردنی پاسپۆرت بەردەوامەو جەختیشیكردەوە: كە مامەڵەكە لە 72 كاتژمێر تێپەڕناكات و هیچ وەستانێك لە دەركردنی پاسپۆرتدا نییە، و وتیشی: دەركردنی پاسپۆرت بۆ كەیسە مرۆییەكان لە هەمان ڕۆژدا دەبێت.
سەبارەت بە پاسپۆرتی ئەلیكترۆنیش، كامل جەختی لەوە كردەوە: پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی لە ماوەی داهاتوودا دەردەكرێت و بە تەكنەلۆژیایەكی زۆر بەرز دەبێت.
وتیشی: ڕێكارەكانی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی بەهەوڵی بریكارێكی پێشكەوتوو و بەڕێوەبەری گشتی نیشتمانی و بەڕێوەبەری كاروباری پاسپۆرت دەستی پێكردوە و لەو بارەیەوە كاری ماندوونەناسانە دەكرێت.
رونیشیكردەوە: بوونی پرۆژەیەك كە بریتییە لە دووانەكردنەوەی پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی دوای دەرچوون و كارتی نیشتمانی لەچوارچێوەی هەوڵەكان بۆ جێهێشتنی پاسپۆرتی كاغەزی.