كەشوهەوای عێراق ... بەیانی خۆڵبارین زیاد دەكات و هەفتەی داهاتووش پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە

ناوخۆ
  • 14-09-2022, 11:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی كەشناسی ئەمرۆ چوارشەممە، كەش و هەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو راگەیاند و هاوكات پێشبینی دەكات بەیانی خۆڵبارین زیاد بكات و هەفتەی داهاتووش پلەی گەرما بەرزببێتەوە.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ پێنج شەممە بە خۆڵێكی سووك لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور دەست پێدەكات، لەكاتێكدا كەش و هەوای باكور باكوور ئاسایی دەبێت، بای باكووری خۆرئاوا بە خێرایی مامناوەند (20-30) كیلۆمەتر لە ناوچەی ناوەڕاست و باشوور دەبێت، لە كاتێكدا باكووری ڕۆژئاوا بە خێرایی مامناوەند (10-20) كیلۆمەتر لە ناوچەی باكوور دەبێت، هاوكات پلەی گەرما كەمێك كەمتر دەبێت لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی ناوەڕاست و باكوور، لە باشووری ولاتیش چەند پلەیەك كەمتر دەبێت لەڕۆژی ڕابردوو.
    ئاشكراشیكرد: كەش و هەوا بۆ ڕۆژی هەینی تەندروست دەبێت، لە كاتێكدا بای باكووری ڕۆژئاوا بە خێرایی مامناوەند (10-20) كیلۆمەتر لە كاتژمێردا دەبێت، پلەی گەرمیش نزیك دەبێت لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كەش و هەوای شەممە ئاسایی دەبێت و بای باكووری ڕۆژئاواش بە  خێرایی مامناوەند (10-20) كیلۆمەتر لە كاتژمێردا دەبێت، لە كاتێكدا پلەی گەرما بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی ناوەڕاست و باكوور كەمێك بەرز دەبێتەوە و هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشی باشووری وڵات.
    ئاشكراشیكرد: كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو ئاسایی دەبێت و بای باكووری ڕۆژئاواش بە خێرایی مامناوەند (10-20) كیلۆمەتر لە كاتژمێردا دەبێت، لەكاتێكدا پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی ڕابردوو دەبێت لە بەشی ناوەڕاست و باكوور
    خۆڵبارین زیاد دەكات  لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باشووری وڵات.