نەزاهە: دەستگیراوە بەسەر دزی و بەهەدەردانی ماڵی گشتی لە تەندروستی بەسرە

ناوخۆ
  • 14-09-2022, 10:47
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: دەستگیراوە بەسەر كەیسی دزی و بەهەدەردانی ماڵی گشتی لە تەندروستی پارێزگای بەسرە.
    بەشی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە به‌دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، دەڵێت: ستافی بەڕێوەبەرایەتی لێكۆڵینەوەی بەسرە، چوونەتە یەكێك لە بنكە تەندروستییەكانی پارێزگاكە، بە پێی فەرمانی دادوەری، توانیویانە دوای ئەنجامدانی لێكۆڵینەوە و وردبینی، بەڕێوەبەری پێشووی بنكەی تەندروستی بەهۆی دزینی پارەی پسوڵەی بلیتەكان گیراوە.
    ئاشكراشیكرد: تۆمەتبارەكە (320) دەفتەری وەسڵی وەرگرتوە و پارەكەیانی دزیوە، و ئاماژە بەوەشدەكات: لە ماوەی پرۆسەكەدا تۆماری وەرگرتنی وەسڵی دەفتەری پسولە لەلایەن تۆمەتبارەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
    رونیشیكردەوە: ستافی بەڕێوەبەرایەتییەكە لە نەخۆشخانەی گشتی مەوانی ئۆپەراسیۆنی دووەمیان ئەنجامدا بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بەهەدەردانی پارەی گشتی، كە بریتیبوون لە وەرگرتنی ئامێرێك (مفراس) لە یەكێك لە كۆمپانیاكان، ماوەیەكی كەم دوای ئەوەی پێشكەش بەخزمەتگوزاریی كرا، لە كاركەوت و لەلایەن كۆمپانیاكەوە چارەسەرنەكراوە، كە ماوەی پێنج ساڵی گرەنتی هەیە، هەرچەندە بەشی تەندروستی بەسرە تا ئێستا ئەو ئامێرەی بە هەمیشەیی وەرنەگرتووە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كۆمپانیاكە بەرپرسیارێتی چاككردنەوەی هەڵنەگرتووە كە  بە بڕی (300) ملیۆن دینار خەرجی دەوێت، راشیگەیاند:  لە ساڵی 2018ەوە ئامێرەكە خراوەتەلاوە بۆ ئەوەی سوودی لێ وەرنەگیرێت، ئەمەش زیانی بە ماڵی گشتی گەیاندوە.