رافیدەین وەجبەیەكی نوێی پێشینەی خانەنشینان دەست پێ دەكات

ناوخۆ
  • 14-09-2022, 10:30
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ڕافیدەین ئەمرۆ چوارشەممە رایگەیاند: وەجبەیەكی نوێ لەپێشینەكانی خانەنشینان دەستپێكرد.
    بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەجبەیەكی نوێی پێشینەی خانەنشینان لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەكات تا 25 ملیۆن دینار و دوای تەواوكردنی هەموو ڕێكارە بەخشینەكان بەپێی كۆنترۆڵ و ڕێنماییەكان دەستیپێكردووە.
    رونیشیكردەوە: داواكردنی پێشینەكان لە ڕێگەی لقەكانی بانكەوە دەبێت كە لە بەغدا و پارێزگاكان بڵاوبێتەوە.
    ئاشكراشیكرد: لقەكان بەردەوامن لە وەرگرتنی داواكاری بۆ بەرزكردنەوەی مامەڵەكان بۆ پێشینەی فەرمانبەران و گرێبەستەكان و ئەندامانی هێزە ئەمنییەكان و خانەنشینان.