ئه‌عره‌جی: ره‌وشی عێراق به‌به‌رده‌وامی به‌ره‌و باشترینه‌

سیاسی
  • 14-09-2022, 08:19
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA 

    راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی قاسم ئه‌عره‌جی دوێنی دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ره‌وشی عێراق به‌به‌رده‌وامی به‌ره‌و باشترینه‌ به‌ڵام تیرۆرستانی داعش تائێستا مه‌ترسین و پێویسته‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی پێكه‌وه‌ به‌رده‌وامبێت بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یان. 

     نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌كۆپیه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی قاسم ئه‌عره‌جی له‌نووسینگه‌ی خۆی پێشوازی له‌شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی كرد به‌سه‌رۆكایه‌تی نیلس شمید و له‌دیدارێكدا په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و ئه‌ڵمانیا و میكانیزمه‌كانی به‌هێزكردنیان له‌و بوارانه‌ كه‌خزمه‌ت به‌هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن باسكراون. 

     له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئه‌عره‌جی جه‌ختی كردووه‌ كه‌ ره‌وشی عێراق به‌به‌رده‌وامی به‌ره‌و باشترینه‌ به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به‌تیرۆرستانی داعش و ئاماژه‌ به‌وه‌شی كردووه‌ كه‌عێراق شانازی به‌و ده‌وڵه‌تانه‌ ده‌كات كه‌له‌گه‌ڵی راوه‌ستاون له‌جه‌نگی دژی تیرۆرستانی داعش. 

     هه‌روه‌ها وتی" داعش تاێستا مه‌ترسییه‌ وپێویسته‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ر بمێنته‌وه‌ پێكه‌وه‌ بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌م مه‌ترسیه‌، روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تی عێراق داوای له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتی ئه‌ورۆپای كردووه‌ هانی وڵاتان بده‌ن بۆ كشاندنه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌كانیان له‌كه‌مپی هۆڵی سووری.

     ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ عێراق سوود له‌شاره‌زایی نێوده‌وڵه‌تی له‌بواری كۆنترۆڵكردنی سنوور و به‌رنگاری مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و ئاسایشی سیبرانی و هاوكاری ته‌كنه‌لۆژی و ئابووری وه‌رده‌گرێت، وهێزه‌ عێراقییه‌كان شاره‌زایه‌كی مه‌یدانی له‌ره‌فتاركردن له‌گه‌ڵ تیرۆر هه‌یه‌. 

     له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ شاندی ئه‌ڵمانی دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ رۆڵی عێراق له‌ستراتیژیه‌كانی ئه‌منی و هه‌وڵه‌كانی بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ به‌رز ده‌نرخێنن و عێراق هاوبه‌شێكی گرنگه‌ و په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو وڵات باشه‌. هه‌روه‌ها وتیان ئه‌ڵمانیا جه‌خت له‌سه‌ر ئاسایشی مرۆیی ده‌كات له‌چوار چێوه‌ی بواره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربازی.