سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌تی دارایی پێگیر ده‌كات بڕیارێكی دامه‌ زراندن

سیاسی
  • 14-09-2022, 08:03
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA 

     سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دوێنی سێ شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی دارایی پێگیری كرد كه‌بڕیاری دامه‌زراندنی ده‌رچووانی به‌شه‌ زانستییه‌كان جێبه‌جێ بكات و شایسته‌ داراییه‌كانیش خه‌رج بكات. 

    سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌ینراوێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" بڕیارێك له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ پێش كێش كراوه‌ وه‌كو پێشنیار و له‌گه‌ڵ داواكاریه‌كه‌ی گونجاوه‌ سه‌باره‌ت به‌ خه‌رجییه‌كانی ده‌وڵه‌ت و پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی پشتگیری خۆی ده‌ربریوه‌ سه‌باره‌ت به‌ شایشته‌ داراییه‌كانی ده‌رچووانی زانستی و داوایی كردووه‌ بۆ بگوازرێته‌وه‌ بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێویست بۆی خه‌رج بكرێت. 

    هه‌روه‌ها راگه‌یاند كه‌جێبه‌جێ نه‌كردنی ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی ئاره‌زووی هه‌یه‌ هه‌ندێ بڕگه‌ له‌م بڕیاره‌ زیاد بكات كه‌ره‌زامه‌ندیشی نییه‌ بۆ وه‌زاره‌ت هه‌وڵی داوه‌ جێبه‌جێی نه‌كات به‌به‌هانه‌ی جۆرا جۆره‌وه‌. 

    سكرتاریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌مووچه‌ی ده‌رچووانی به‌شی زانستی له‌گه‌ڵ شایسته‌ داراییه‌كانیان له‌ماوه‌ی ساڵی 2021 تائێستا جێبه‌جێب كرێت.