بەغداد/ INA
ئەنجومەنی وەزیران لەدانیشتنەکەی ئەمڕۆداچەندبڕیارێکی دەرکرد.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەیەکی گرێدا بەسەرۆکایەتی مستەفاکازمی وتیایدا باس لە بارودۆخی وڵات و دۆسیەکانی ئابووری و گەشەسەندن خزمەتگوزاری کرا.
ئەنجومەنی وەزیران لەسەرەتای دانیشتنەکەدا باسی لەوپلانە کرد کەبۆ یادی چلەی ئیمامی حوسین داڕێژراوە کە سەرۆک وەزیران سەرپەرشتی دەکات.
هەروەها کازمی فەرمانی دەرکرد بۆ سەرجەم وەزارەتەکان کە لەحاڵەتی ئامادەباشیدابن بۆ سەرخستنی پلانەکە.
وتیشی کە لە دانیشتنەکەدا باس لەکێشەکانی ئاو کرا، لێرەدا وەزیری سامانەئاوییەکان بارودۆخی ئاوی لەوڵاتدا خستەڕوو وباسی پلانەکانی ئاودێری و کشتوکاڵی کرد.
هەروەها لەمیانەی دانیشتنەکەدا ئەم بڕیارانەوەرگیران: بەخشینی 500000000 دینار
بە یانەوەرزشیەکان لەکۆمپانیاکانی نەوت،زیادکردنی نەختینە بۆ یانەی زەورا ویانەی مینای وەرزشی بەڕێژەی1000000000دینار هەروەها ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ،بەخشینی دەسەڵات بە سەرۆکی دەستەی نیشتیمانی وەبەرهێنان بۆ واژۆکردنی پڕۆژەی هاندان و پاراستنی وەبەرهێنان لەگەڵ وڵاتی قەتەڕ، وەزارەتی دەرەوە پێویستە بەڵگەنامەیەکی پێدانی دەسەڵات ئامادەبکات بۆ دەستەی وەبەرهێنان بۆبەدەستهێنانی ڕەزامەندی لەمبارەیەوە، ڕازیبوون بە دامەزراندنی ناوەندێک بۆ بازاڕکردنی دانەوێڵەسایلۆلەپارێزگای واست بۆ پتەوکردنی ئاسایشی خۆراک.