بەغداد/ INAنورزەیدی
وەزارەتی پەروەردە ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ژمارەی قوتابیان و مامۆستایانی خستەڕوو لەسەرانسەری عێڕاقدا ئاماژەشی بەوەکرد کە
219 هەزار وانەبێژ زیادکراون.
وتەبێژی وەزارەت حیدر فاڕوق بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە ژمارەی قوتابیان پارساڵ گەیشتە 13 ملیۆن قوتابی زیاتر لەملیۆنێکیش لە پۆلی یەکی سەرەتایی وەرگیران.
وتیشی ژمارەی مامۆستایان گەیشتووەتە نزیکەی 750 هەزار مامۆستا، ڕوونیشی کردەوەکە ساڵی پێشوو219 هەزار وانەبێژ بۆ قوتابخانەکان زیادکراون ئەویش لەسەر سیستەمی گرێبەست.