نازم : کازمی فەرمانیدا بە کۆششکردن بۆ گواستنەوەی سەردانیکارانی یادی چلەی ئیمامی حوسەین

ناوخۆ
  • 13-09-2022, 17:40
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانیدا بە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بە کۆششکردن بۆ ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی سەردانیکارانی چلەی ئیمامی حوسەین.
    وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران وەزیری ڕۆشنبیری حسن نازم لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتیسەرۆک وەزیران مستەفاکازمی ستایشی لە وەزارەتەکان کردلەڕووی خزمەتگوزاری ئەمنیەوە لەوئاسانکاریانەی بۆ یادی چلە پێشکەشیان کردووەوفەرمانیشیدا بە ئاسانکردنی هاموشۆی
    بەشداربووانی چلە بۆ شاری کەربەلا.
    هەروەها وتی ئەمڕۆئەنجومەنی وەزیران چەند بڕیارێکی دەرکرد لەوانە پڕۆژەی جێبەجێکردنی تۆڕەکانی ئاوەڕۆ لە لای ڕاستی موسڵ.
    وتیشی کە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دامەزراندنی ناوەندی بازاڕکردنی دانەوێڵە سایلۆ لەشاری واست بەگوژمەی دووملیاردینار و دەسەڵاتیشی دا بەسەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان کە پڕۆژەی ڕێککەوتننامەی نێوان عێڕاق و قەتەڕ بۆ پاراستنی وەبەرهێنان واژۆبکات.
    هەروەها ئاماژەی بەوەکرد کە ئەنجومەنەکە باسی لە دۆسیەی وەرزش کرد وبڕیاری دا کە یانەکانی نەوت بەشداری بکەن لە پاڵەوانێتیەکانی دەرەوە و دەرماڵەکانیشیان زیادبکرێت بە 500 ملیۆن دینار ودەرماڵەش بۆ یانەکانی زەوراو مینا بەگوژمەی یەک ملیاردینار بۆهەریەکێکیان.