بەغداد/ INA
لێژنەی کارەبا و وزەی پەرلەمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە گفتوکۆی دەربارەی پلانی ستڕاتیژی وەزارەتی کارەباکرد.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە لێژنەی کارەبا و وزە
بەسەرۆکایەتی خالد سامەڕڕائی و ئامادەبوونی
ژمارەیەک لەئەندامانی لێژنەکە کۆبوونەوە بۆ باسکردنی پلانی وەزارەت ودەرهاویشتەکانی کوبوونەوەکە لەگەڵ وەزیری کارەبا، وەزیر لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا جەختیکردەوەلەسەربەدووداچون بۆ گرێبەستی وەبەرهێنان لەویستگەی دۆر وگرێبەندی کۆمپانیای ئەسیوسی گازی.
وتیشی لێژنەکە شارەزای وردەکاریەکانی وەزارەت بوو لەڕووی بەرهەمهێنان و گواستنەوە ودابەشکردن وپڕۆژەکانی بندەست
لەوانە پڕۆژەی وێستگەی عکاز وپڕۆژەی بسمایە وشیاندنی ئەویەکانەی کەلە وێسگەی قودس کاردەکەن.
هەروەها لێژنەکە باسی پڕۆژەکانی چاککردنەوەی داینەمۆی یەکەی گازی پێنجەمی تاووتوێکرد کەسەربە وێسگەی
حللەی یەکەمە وهەروەها باس لەیەکەی چوارەمی وێسگەی نەجەفی گازی کۆن کردجگەلە پڕۆژەکانی 400 کی لە فوڕاتی ناوەندوپڕۆژەکانی وزەی خۆر وچەندین پڕۆژەی دی.
هەروەها لێژنەکەهەستا بە گفتوگۆکردن دەربارەی پڕۆژەکانی ناوچەکانی باشوور لەعیماڕەو وێسگەی ڕومێلە ووێسگەی میسان
وێسگەی ڕومێلە وبەگەڕخستنەوەی یەکەکان هەروەها شیاندنی وێسگەی هاریسە و وێسگەی ناسڕیە و وێسگەی بازرگانی گازی وشیاندنەوەی وێسگەی دیزلەکانی قوڕنە.