هه‌ولێرـINA
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2022/9/13 نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌خالد بن حه‌مه‌د ئه‌لسلێتى، باڵيۆزى قه‌ته‌ر له عێراق كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه وتێدا راگه‌یاندووه" كه‌له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا په‌يوندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى سياسيى عێراق و دوايين پێشهاته‌كانى، هه‌وڵه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌ولێر له داهاتوودا، ده‌رفه‌ته‌كانى وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له هه‌رێمى كوردستان و ئاماده‌كارييه‌كانى قه‌ته‌ر بۆ مۆنديالى جيهانى 2022 تاوتوێ كران.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌دا هاتووه كه‌هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى قه‌ته‌ر و هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودانى زياتر به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاریی هاوبه‌شى نێوانيان و ڕه‌خساندنى زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له كه‌رت و بواره جياكاندا له هه‌رێمى كوردستان و عێراق كرده‌وه، هه‌روه‌ها باسيان لە گرنگيى گه‌شته‌كانى ڕاسته‌وخۆى هێڵى ئاسمانيى قه‌ته‌رى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد.
گرنگيى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى عێراق بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.