بەغداد/ INA فاتمە ڕەحمە
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە پلانی چلە 5 هەزار کادیری هەواڵگری بەشداری تیادادەکەن.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد فەریق احمد سلیم بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان دەستیکردوە بەجێبەجێکردنی پلانەکەو لە 10 ئەیلولەوە ڕێگاکانی کۆنتڕۆڵکردووە و ئەمنیەتیانی پاراستووە و چ ڕێگاکانی پیادەو چ ئەوکەژاوانەی ئامادەکراون بۆ مەڕاسیمەکە، جگەلەوەش دەستیکردووە بە بەپاراستنی وێسگەجیهانیەکان و هێڵەکانی ئاسنین شەمەندەفەرەکانی گواستنەوە لەبەغداوە بۆ کەربەلا.
ڕوونیشی کردەوەکەئۆپەڕاسیۆنەکان پلانێکی داڕشتووە کە کادیرانی هەواڵگری پێی هەڵدەستن و لەم فەرمانەدا جلکی مەدەنی دەپۆشن، جگەلەمەش فڕۆکەوانی سوپاو فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ڕۆڵی خۆیان هەیە لە پلانەکەدا.
ڕوونیشی کردەوەکە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بغداد بارەگایەکی لە شاری کەربەلا کردووەتەوە، زاڵگەیەک لە ناوچەی الوند کراوتەوە بۆ گواستنەوەی سەردانیکاران و 12 تەختەش دابینکراوە لە نەختینەی فەرماندەیی تیمەکانی 11٫6٫17 کەلە 300 ئۆتۆمبێلی جۆراوجۆر پێکدێت بۆ گواستنەوەی سەردانیکاران.
هەروەها ڕوونیکردەوە کە ئەم پلانە پێشوەخت نەخشەی بۆکێشراوەو بۆ داڕشتنی چەندین کۆنگرەو کۆبوونەوە ئەنجامدراوە.