دەسپاکی ئەفسەرێکی گومرک لە فڕۆکەخانەی بەغداد دەسگیردەکات

ناوخۆ
  • 13-09-2022, 12:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ئەفسەری گومرکی فڕۆکەخانەی بەغدای دەسگیرکردووە.
    دەسپاکی لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی لای ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە وتی کە فەرمانی دەسگیرکردنەکە بەپێی یاداشتنامەیەکی دادوەری ئەنجامدراوە ، وتیشی کە تیمی دەسپاکی توانی ئۆتۆمبێلێکی تڕێلەدەسگیر بکات کە بابەتی تاقیگەیی وداوودەرمانی هەڵگرتبوو بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە کە هیچ بەراییەکی نەبوو.
    ڕوونیشی کردەوە کە تیمەکەهەستا بە دەسگیرکردنی ترێلەکەوساردکەرەوەکە وهەردووشۆفێرەکە لەناوچەی دەرەوەی گومرک بارەکان،لە دەرەنجامی لێکۆڵینەوەش دەرکەوت کە ئەفسەری دەروازەکە لەفڕۆکەخانەکە و لێژنەی پشکنین ئاسانکاریان بۆ ئەم کارە کردووە.
    هەروەها وتی کە بەفەرمانی دادوەری ئەفسەرەکەو ئەندامانی لێژنەکەش دەسگیرکراون وڕوونیشی کردەوە کە بارەکە پێکهاتبوو لە 16 کارتون ئامێری شاشەیی و ئامێری پزشکی وتاقیگەیی وداودەرمانی نەخۆشی شێرپەنجە.
    هەروەها وتی کە پەڕاوی یاسایی بۆ تۆمەتبارەکان کراوەتەوە وڕێکاری دادوەری دژیان وەردەگیرێت.