بەغداد/ INA
کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەمە ڕایگەیاند پلەکانی گەرما بۆ ڕۆژانی داهاتوو دادەبەزێت.
بەیاننامەی دەستەکە کە کۆپیەکی لای ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە وتی کەشی وڵات بۆ سبەی ڕۆژی چوارشەممە ساف دەبێت وهەندێکیش لەناوچەکانی ناوەڕاست وباکوور تۆزاوی دەبێت بەڵام لەباشوور ساف دەبێت ، لەناوچەکانی ناوەڕاستیش پلەکانی گەرمالەڕۆژی پێشتر نزمتر دەبێت وولەباکوریش بەهەمان شێوە دەبێت لە باشوریش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.
بەیاننامەکە وتی کە کەشی ڕۆژی پێنجشەممە لە ناوەڕاست وباشوور ساف و هەندێک تۆزاوی دەبێت بەڵام لەناوچەی باکوور ساف دەبێت پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست تۆزێک نزم دەبێتەوە و لەڕوژی پێشتریش نزیک دەبێت لە ناوچەکانی باکوور،
هەروەها وتی کەشی ڕۆژی هەینی لەناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ساف دەبێت لە باشوور ساف دەبێت ولەهەندێک شوێنیشدا تۆزاوی دەبێت، ڕۆژی شەممەش لەسەرانسەری وڵاتدا ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت.