دەسپاکی 75 فەرمانی دادوەری دەرکرد بۆ پلەباڵاکان ڵەمانگی ئابدا

ناوخۆ
  • 13-09-2022, 11:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە چالاکیەکانی خۆی بۆ مانگی ئاب ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی دەستەکە کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دەستەکە چالاکیەکانی بۆ مانگی ئاب بڵاوکردووەتەوە.
    وتیشی کە پڕۆسەکانی دەسگیرکردن گەیشتە 65 ونزیکەی 35 تاوانبارو 75 فەرمانی دەسگیرکردنیش دەرکراوە بۆ پلەباڵاکان 106 بڕیاری دادگاش دەرکراوە، 143 بڕیاری دادوەریش دەرکراوەو68 دۆسیەی ڕادەستکردنی هەڵاتووانیش ئەنجام دراوە.
    هەروەها وتی کە 3710 فۆڕمی ڕوونکردنەوەی ئەستۆی دارایی گەڕاونەتەوەو 55 سەردانیش وەک چاودێری فەرمانگەکان لەدام ودەزگاکانی دەوڵەت ئەنجام دراوە، جگەلەمانەش 8 خول کراونەتەوەو5 توێژینەوەش ئامادەکراون و چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنی ولیستی ئامار وچالاکی زانستی پێشکەش کراون.