نه‌یناوا...ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی فروان

ئەمنی
  • 13-09-2022, 11:22
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA

     ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی فراوان له‌پارێزگای نه‌یناوا راگه‌یاند. 
    له‌راگه‌یندراوێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی راگه‌یاند" فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌یناوا ئه‌مڕۆ ده‌ستی به‌ئۆپه‌راسیۆنێكی ئه‌منی فراوانی كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی گه‌ران به‌دوایی پاشماوه‌كانی تیرۆرستانی داعش له‌ناحیه‌ی بادۆش و جزیره‌ی حه‌زه‌ر له‌شاری مووسڵ. هه‌روه‌ها وتی" ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ به‌دوو ئاراسته‌ ده‌ستیپێكردووه‌: ئاراسته‌ی ناحیه‌ی بادۆش له‌باكووری شاری مووسڵ وتێدا سوپا و لیوای 59ی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداره‌ و ئاراسته‌ی دووه‌م: به‌ره‌و جه‌زیره‌ی حه‌زه‌ر و باشووری شاری مووسڵ و تێدا سوپا و لیوا 44ی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداره‌. 

     راگه‌یندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شی داوه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ئامانجی راونان و ده‌ستگیركردنی پاشماوه‌ تیرۆرسته‌كانی داعش و ئارامكردنی ناوچه‌كه‌یه‌ و ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌لایه‌ن هاوكاری كاروباری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و به‌رێوبه‌ری گشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و هاوكاری هه‌واڵگیری و زانیاری و دژه‌ ته‌قینه‌وه‌كان و به‌رێوبه‌ری پزیشكی و به‌رێوه‌به‌ری ته‌كنولۆژیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كان و به‌شه‌كانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی تر له‌هه‌واڵگیری و ئۆپه‌راسیه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.