ههولێر ـ INA
ئهمڕۆ سێ شهممه 13ی ئهیلولی 2022 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەی ئەیلوول لە قەزای بەردەڕەش، زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا.
نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە 13ی ئەیلوولی 2022، کاتژمێر 8:00ی بەیانی، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن 2023-2022 لە قوتابخانەی ئەیلوول لە قەزای بەردەرەش، لێ دەدرێت.
سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە گوتارێکدا كهئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) بهدواداچوونی بۆی كرد راگهیاند: " پیرۆزبایی لە هەموو قوتابیانی خۆشەویست دەکەم بۆ دەستپێکی ساڵێکی نوێی خوێندن، ئومێدەوارم هەمووتان ساڵێکی نوێی سەرکەوتوو تەواو بکەن، بۆ ئەو قوتابیانەی ئەمساڵ دێنە قوتابخانە قۆناغێکی نوێی ژیان دەستپێدەکات، بۆ قوتابیانی دیکەش کە لە ساڵانی رابردوو بەردەوام بوون لە خوێندن، ئەمە درێژەپێدەری ئەو پرۆسەی خوێندنە کە هەموومان پێویستمان پێیە بۆ پێگەیاندنی نەوەیەکی زیرەک و تێگەیشتوو، بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوودا زیاتر خزمەتی گەل و نیشتمان بکەن".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گوتیشی: "سوپاسێکی بێ پایەنی مامۆستایان دەکەم، کە لەم دوو ساڵەی رابردوو بە لە خۆبوردویی و ئەرکی بێوچانەوە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بکەن، نەیانهێشت قەیرانەکان خوێندن پەکبخەن، بەردەوامی ئەوان وایکردووە لە پرۆسەی خوێندن بەردەوام بین، سوپاسی کەسوکاری قوتابیان دەکەم کە یارمەتی منداڵەکانیاندا بۆ ئەوەی لە خوێندن بەردەوام بن، سوپاسی وەزارەتی پەروەردە و ئەو بەرپرسانە دەکەم کە هاوکاربوون بۆ بەردەوام بوونی پرۆسەی خوێندن".
ههروهها لهلایهكی دیكهوه بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی پەروەردە سێ رۆژی دەستپێکی دەوامی ئهم ساڵی نوێی خوێندن تەرخان دەکرێت بە چەند بابەتێک وەک:
-خۆشەویستی کوردستان و گەشەپێدانی کولتووری پێکەوەژیان.
-هۆشیاری و پێدانی زانیاری لەسەر لایەنە نەرێنییەکانی بەکارهێنانی چەک و چەکی بێ مۆڵەت و ئامێرە بریندارکەرەکان.
-پاراستنی ژینگە و ئاو وەک سامانێکی نیشتمانی و چۆنیەتی باش بەکارهێنانی.
-چۆنیەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان و دوورکەوتنەوە لەلایەنە خراپەکانیان.
- خوێندکاران جگە لە سوود وەرگرتن لەو رێنماییانە پێویستە سوود لە وانەکانی وەرزش و هونەر وەربگرن.