به‌دواداچوون ـ INA
به‌پێی داتا و راگه‌یندراوه‌كانی وه‌زاره‌تی وزه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا" ئاستی عه‌مباركردنی نه‌وتی یه‌ده‌كی ئه‌م وڵاته بۆ 434.1 مليون برميل نزمبویته‌وه، كه‌نزمترین ئاسته له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی 38 ساڵ كه‌واته له ساڵی 1984 وه تائێستا.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه له‌هه‌فته‌ی رابردوو له‌رۆژی 9ی ئه‌یلول یه‌ده‌كی نه‌وتی ئه‌مریكا بۆ نزیكه‌ی 8.4 ملیون به‌رمیل كه‌مبووه كه‌واته به‌ئاستی 434.1 ملیون به‌رمیل.
بۆ یه‌كه‌م جاره به‌م ئاسته بگات له مانگی ته‌شرینی یه‌كه‌می ساڵی 1984وه، ئه‌م نزمبوونه له‌عه‌مباره‌كانی نه‌وتی یه‌ده‌كی ستراتیژی ئه‌مریكا رووبدات.
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌مانگی ئازاری رابردوو پلانێكی دانا بۆ ئه‌وه‌ی رۆژانه یه‌ك ملیون به‌رمیل ده‌ربهێنرێت بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌نه‌وتی یه‌ده‌كی ستراتیژی به‌ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ئه‌مریكا كه ئه‌مه‌ش بووه ئه‌گه‌ری هه‌ڵاوسان له‌م وڵاته.
له‌هه‌فته‌ی رابردوو وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا جنێڤه‌ر گرانهۆڵم راگه‌یاند كه بایدن پلانی زیاتر ده‌رخستنی نه‌وتی یه‌ده‌كی ستراتیژی دیراسه ده‌كات چونكه به‌رنامه‌ی ئێستا له‌مانگی ته‌شرینی داهاتوو 2022 كۆتایی پێدێت.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
المصدر: رويترز