بەغداد – ا ه ع وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی باندێكی راگەیاند، كە لە حەوت كەس پێكهاتوون و تاوانی ڕفاندن و دزیكردیان ئەنجامداوە، لەوبارەیەوە لیوا سەعد مەعن بەرێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی رایگەیاند: "ئەو باندە چەندین تاوانیان ئەنجامداوە لە نێویشیاندا تاوانی كوشتن"، وتیشی "پرۆسەی دەستگیركردنیان بە پشتبەستن بووە بە زانیاری هەواڵگری ورد". لیوا سەعد مەعن وتیشی "هەر ئەو باندە زیاتر لە 50 تاوانی دزیكردنیان لە ناوچەكانی سلێخ و تەریق محەمەد قاسم و مەنسور و حارسیەی قادسیە ئەنجامداوە". داواشی لەو هاوڵاتیانە كرد كە دەستدرێژی و تاوان لە دژیان ئەنجامدراوە سەردانی بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوان لە بەغداد بكەن بە مەبەستی گتنەبەری رێوشوێنی یاسایی دژ بەو تۆمەتبارانە.