نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ئاگربەستی خێرا لە ئۆکرانیا دەکات

جیهانی
  • 12-09-2022, 22:48
  • +A -A

    بەدواداچون / INA
    سەرۆکی ٧٧هەمین دانیشتنی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد ئاگربەستی خێرا رابگەیندرێت و دەست بە دانوستانەکان لە ئۆکرانیا بکرێتەوە . 
     ئەمڕۆ دووشەممە"کوروشی " رایگەیاند کە ئەو بانگەواز نوێ دەکاتەوە کە لەلایەن وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی گشتیەوە کراوە بۆ ئاگربەستی خێرا و دەستڕاگەیشتن بە یارمەتییە مرۆییەکان و گەڕانەوە بۆ دیالۆگ و رێگای دیبلۆماسی ، کە دەبێت ململانێ لە ئۆکرانیا بوەستێنرێت.
     ھەروەک ئامادەیی خۆی دەربڕی، ئەگەر پێویست بکات، بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنی تایبەت و بەپەلەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە سەرەتای ئەمساڵ لەسەر دۆخی ئۆکرانیا بەڕێوەچوو.
     سه باره ت به رێككه وتنی خۆراك كه له لایەن رووسیا و ئۆكرانیا و توركیا و نه ته وه یه كگرتووه كان ئەنجام دراوە "كوروشی"هیوای خواست کە رێككەوتنە كه درێژ بكرێتەوه ، دوای 120 رۆژ له جێبه جێكردنی.
     "كوروشی" زیاتر ووتی" پێشوازی لە هەوڵەكانی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەم، كە رۆڵی نێوەندگیری گێڕا لە ئەنجامدانی رێككەوتنێك بۆ هەناردەكردنی دانەوێڵە لە ئۆكرانیا و رووسیا.