ھەیسەم جبوری : یەدەگی دراو گەیشتۆتە 85 ملیار دۆلار و پێشبینی دەکەین تا سەری ساڵ بگاتە 100 ملیار دۆلاد

ئابوری
  • 12-09-2022, 22:34
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"هەیسەم جبوری" ڕاوێژکاری تەکنیکی سەرۆک وەزیران، میکانیزمی پێشکەشکردنی پێشنیارێک بۆ یاسایەک ڕوونکردەوە ، کە لایەنی دارایی لەخۆدەگرێت، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە یەدەگی دراو بۆ زیاتر لە 85 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە کە دەوڵەتی عێراق پێشتر عێراق بەخۆیەوە نەیبینیوە . 
     "جبووری" لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی عێراقیە نیوز، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆ کردوە رایگەیاندووە، "بڕیارێک لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە هەیە کە رێگری دەکات حکومەت لە پێشکەشکردنی هەر پرۆژە یاسایەک کە لایەنێکی دارایی لەخۆبگرێت.
    راشیگەیاند" کە دەکرێت ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕێگەی یەکێک لە لیژنەکانییەوە، یان ١٠ ئەندام زیاتر، یاسایەکی پێشنیارکراوی پێشکەش بکەن. و ڕای حکومەتی لەسەری وەربگرن، چونکە لێکەوتەی دارایی دەبێت.
     وتیشی " حکومەت ناتوانێت پڕۆژە یاسا پێشکەش بکات بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ، ئێمە نامانەوێت یاسایەکی زۆر پەیوەست بە لێکەوتە داراییەکان یان خەرجی زیادە هەبێت، پێشبینیش دەکەین حکومەتێک بێت بۆ پەسەندکردنی بودجەیەکی نوێ.
     سەبارەت بەرزبوونەوەی یەدەگی دراو،"جبوری" وتی " بەرزبوونەوەی یەدەگ بۆ زیاتر لە 85 ملیار دۆلار نیشاندەرێکی گرنگە بۆ ئابووری و گەشەی عێراق"ئاماژەی بەوەشدا کە "ئەم بەرزبوونەوەیە پێشتر لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە نەبووە. 
     لە درێژەی قسەکانیدا جبوری وتی "پێشبینی دەکەین یەدەگەکە بگاتە 100 ملیار ئەگەر نرخی نەوت تا کۆتایی ساڵ بە بەرزی بمێنێتەوە.
    جبوری روونیشیکردەوە "ئەم رێژە لە یەدەگ پاڵپشتی سەقامگیری دراوی عێراقی دەکات.