بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەمەد حەلبوسی " سەرۆکی پەرلەمان ،جەختی لە گرنگی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە بەغدا کردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)رایگەیاندوە " کە "محەممەد حەلبوسی" سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە "محەمەد جابر عەتا" پارێزگاری بەغدا و ژمارەیەک لەبەرپرسانی پارێزگاکە كرد.
بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له بارودۆخی خزمه‌تگوزاری و گه‌شه‌پێدان له پارێزگاكه كرا، هه‌روەک جه‌خت له گرنگی به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژانه كرایه‌وه كه خزمه‌تگوزارین بۆ هاووڵاتیان .