بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە "عەمار حەکیم" سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی، لەگەڵ "موسەننا سامەرائی " سەرۆکی ھاوپەیمانی "عەزم" تاوتوێی رێگاکانی چارەسەرکردنی قەیرانی سیاسیانکرد، هاوکات جەختیان لە گرنگی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکان کردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی لەبەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)،رایگەیاندوە کە "لە میانی کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ "موسەننا سامەرائی" سەرۆکی هاوپەیمانی "عەزم" ، "عەمار حەکیم " سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی گفتوگۆی کردووە لەسەر پێشهاتە سیاسیەکانی عێراق و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی قەیرانی ئێستای سیاسی.
بەپێی بەیاننامەکە "حەکیم " جەختی لە پێویستی دیالۆگی نیشتمانی و گرنگی پەیوەندی نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان کردووەتەوە بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری نیشتمانی کە توانای بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلی عێراقی هەبێت لەڕێگەی دابینکردنی خزمەتگوزاری و هەلی کارەوە.
ھەروەک تەئکیدی لەسەر پێویستی پێكھێنانی حكومەتێکی هاوسەنگ و كارامە کردەوە كە توانای رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی هەبێت، هەروەها توانای ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە ھەبێت بەپێی مەرجە یاسایی و دەستوورییەكان.