وەزارەتی پیشەسازی دەرماڵەی ئەو ئەندازیارانە دەگەڕێنێتەوە کە لە کۆمپانیای پیشەسازی دەرمان لە سامارا کاردەکەن

ناوخۆ
  • 12-09-2022, 21:10
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ دووشەممە،وەزیری پیشەسازی و کانزاکان،گەڕانەوەی دەرماڵەی ئەو ئەندازیارانەی کە لە دەرەوەی وەزارەت و کۆمپانیای گشتی پیشەسازی دەرمان لە سامەڕا کاردەکەن ڕاگەیاند.
     لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، رایگەیاندوە دوای بڕینی دەرماڵەی ئەو ئەندازیارانەی کە لە دەرەوەی بارەگای كۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی دەرمان لە سامەرا كاردەكەن، کە پاشتر ژمارەیەك فەرمانبەر و چالاکوان تانەیان لێدا. 
     وەزارەت رێنمایی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیا کرد کە بڕیاری خۆی دەربکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی ئەو تەرخانکردنانەی کە لە دەرەوەی وەزارەت بە ئەندازیاران دراوە، هەروەها باجەکانیان بە تەواوی پێبدرێت هاوشێوەی ئەو ئەندازیارانەی تێیدا کاردەکەن.