عێراق و فەرەنسا تاوتوێی واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش دەکەن لە بواری بەرهەمهێنانی فیلم

هونەر
  • 12-09-2022, 20:57
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"حەسەن نازم" وەزیری رۆشنبیری عێراق ،و "ئەریک شوفالییە " باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا، تاوتوێی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان لە بواری بەرهەمهێنانی فیلمی هاوبەش و گرێبەستی هاوبەشی نێوان ماڵی دەستنووسەکانی عێراق و کتێبخانەی نیشتمانی فەرەنسا کرد ، هەروەها تاوتوێی وەرزی دووەمی فێستیڤاڵی فیلمیان کرد کە بڕیاڕە لە سەرەتای مانگی ئۆکتۆبەردا بەرێوەببچێت.
     وەزارەتی رۆشنبیری لەبەیاننامەیەکدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە ئەمڕۆ"حەسەن نازم" وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارەكان،پێشوازی لە "ئەریک شوفالییە " باڵیۆزی فەرەنسا لە بەغدا، و وەفدی یاوەری كرد" بە ئاماژەدان بەوەی کە "نازم"لەگەڵ "شوفالییە" باسی لە ڕێگاکانی بەھێزکردنت هاوکاریی کولتووری و هونەری لە چەند بوارێکدا کرد.لەگەڵ حکومەتی فەرەنسا و پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی عێراق لە بەڕێوەبردنی یارمەتییە ئەوروپییەکان و چالاکییەکانی یونسکۆ، لەوانەش ئاوەدانکردنەوەی میراتی کولتووری لە موسڵ و بەسرە .
     بەیاننامەکە راشیگەیاند " كە "هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەسەر پێناسەكردنی چوارچێوەكانی واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لەگەڵ فەرەنسا لە بواری بەرهەمهێنانی فیلمی هاوبەش و پشتیوانی لە ئەكتەرە عێراقییەكان و دەرھێنەرەکانی ، جگە لە پەرەپێدانی هاوکاری لە بواری هەڵکۆڵینی شوێنەوار لەلایەن فەرەنسیەکان کە لە عێراق کاردەکەن،و ھەروەھا واژۆکردنی گرێبەستی هاوبەشی نێوان کتێبخانەی نیشتمانی فەرەنسا و ماڵی دەستنووسەکانی عێراق لەگەڵ دیاریکردنی زووترین وادە بۆ دەستپێکردنی وۆرک شۆپی ڕاهێنانی پسپۆرە عێراقییەکان لە بواری پاراستنی دەست نووس لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمدا.
    بالیۆزی فەرەنسا وتیشی"كۆمەڵگەی ئەوروپی ئەمڕۆ بیری لەسەر پێشكەشكردنی هاوكاری و بەخشینەكان دەكات لە كەرتەكانی خزمەتگوزاریی لە عێراق، بەتایبەتی لەبوارەكانی ئاو و وزە و كارەبا.
    ھەروەک وتیشی"هەوڵەكانی لەبواری پاڵپشتیكردنی رۆشنبیری لە عێراق لەلایەن هەمووانەوە ناوەستێت.