بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای گشتی بەندەرەکانی عێراق ,دروستکردنی پێنج پایەی تری لەبەندەری فاو ڕاگەیاند، لە هەمان کاتدا ئاماژەیە بۆ دەستکەوتی گرینگ لە کارەکانی دروستکردنی ئەم پایانە دەکات .
" ئەنمار سافی" وتەبێژی كۆمپانیاكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "دروستكردنی پێنج شوێنی پایە لە بەندەری گەورەی فاو بە میكانیزمێك دەستیپێكردووە كە كۆمپانیا كۆرییەکان جێبەجێی دەکەن ، بە ئامانجی تەواوكردنی كارەكان لە بەندەرەکەدا.
ئاماژەی بەوەشکرد"دیوارەکانی پایەکە لەناو دەریادا دروستکراون، لە پێنج شوێنی شۆستەکانی بار.
راشیگەیاند "ئەم میکانیزمە لە شێوازی دابەشکردن و دانانی دەرچەکانە لەسەر بنەمای ئاراستە و پلاندانانی ڕاوێژکاری ئیتاڵی بووە.
وتیشی"ئەمە دەستکەوتێکی گرینگە لە کارەکانی بەندەرەکە ، بۆ ئەوەی سەرەتای تەواوکردنی سەرجەم پڕۆژەکانی ئەم بەندەرانە بێت و لە ماوەی دیاریکراو.
سافی"دروستکردنی ئەم پایانە دەستکەوتێکی گەورەیە لە پرۆژەی بەندەری فاو.