بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کار وادەی ڕاگەیاندنی ناوی ئەو دیاریکرد کە یارمەتی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.
لەو بارەیەوە ده‌ستەی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی سەربە وەزارەتی کاروکارووباری کۆمەڵایەتی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه گه‌یشتووه به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA)، رایگه‌یاند، "ئەو خێزانانەی داوای چاودێری كۆمەڵایەتی دەكەن و مەرجەكانیان تیداھەیە ،پێوسیت ناکات بەپەنا بۆ خەڵکانێک بەرن کە بانگەشەی جۆراو جۆر دەکەن بەئامانجی جۆراو جۆر.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوە هه‌رکات لیستی ناوەکان له وه‌زاره‌تی پلاندانان تەواوبوو ناوی ئه‌و كه‌سانه راده‌گه‌یه‌نرێت كه یارمه‌تییه‌كه ده‌یانگرێته‌وه، به‌پێی میكانیزم و خشته‌یه‌كی دیاریكراو.