بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی تەندروستی ئەنجامی هەفتانەی پەتای کۆرۆنای ڕاگەیاند. وهزارهت له راگهیهندراوێكدا كه گهیشتوونهته ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA)، ئاماژەی بەوەكردووە، "413 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، هەروەها سێ حاڵەتی گیان لەدەستدانیش ھەبوە ، هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەی کە لە نەخۆشییەكە چاكبوونەتەوە گەیشتووەتە 860كەس.
ھەروەک راگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە "ژمارەی ئەو کەسانەی لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە گەیشتووەتە 42 هەزار و 562 کەس.