سەرۆکی کۆمار: ئاسایشی ئاو بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی نەتەوەیی عێراق

سیاسی
  • 12-09-2022, 17:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە "بەرهەم ساڵح " سەرۆک کۆمار ، جەختی لەوە کردەوە کە مەلەفی ئاو بەشێکی دانەبڕاوە لە ئاسایشی نیشتمانی.
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)گەیشتووە ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ ، سەرۆک ساڵح لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە "مەهدی ڕەشید حەمدانی" وەزیری سەرچاوەکانی ئاو کرد و ئاسایشی ئاو و ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە تاوتوێکران. 
    لەو روانگەیەشەوە "بەرهەم ساڵح " سەرۆكی كۆمار رایگەیاند"مەلەفی ئاو لە پێشینەی پرسەکانی وڵاتە و بەشێكی دانەبڕاوە لە ئاسایشی نیشتمانی راشیگەیاند "گۆڕانكارییە سەختەكانی كەش وهەوا ووڵاتمان و ناوچەکەو جیھانیش بەدەستیەوە دەناڵێنێت. 
    بەپێ بەیاننامەکە "ساڵح " ئاماژەی بە "پێویستی درێژەدان بە پلانە ستراتیژییەکان کرد کە لەم ڕووەوە پەرەی پێدراوە و دەست بە دەستپێشخەری بۆ زیندووکردنەوەی میزۆپۆتامیا کردوە ، کە چارەسەرکردنی گۆڕانکارییەکانی کەش وهەوا بکات و ئەولەویەتی بۆ نیشتمان بێت، ھەروەک ئاماژەی بە گرنگی ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی ئاو لە ڕێگەی گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ" کرد بەپێی بنەماکانی دراوسێیەتی باش و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی هەمووان بەبێ ئەوەی زیان بە عێراق بگەیەنێت.
     سەرۆک کۆمار ستایشی هەوڵەکانی حکومەت و وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی کرد بۆ چارەسەرکردنی کەمی ئاو، لەوبارەیەوە وتی “دەستەبەرکردنی ئاو و پاراستنی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی ئاو کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە،بەرپرسیارێتییەکی بەکۆمەڵە کە هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان تێیدا بەشدارن ، و تەنها لە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاودا سنووردار نییە. 
     لایەن خۆشیەوە "مەهدی رەشید حەمدانی" وەزیری سەرچاوەكانی ئاو،گرنگیدان و بەدواداچوونی بەردەوامی سەرۆك كۆماری بۆ دۆسیەی ئاو بەبایەخ زانی، هەروەها روونكردنەوەیەكی لەبارەی پێشكەوتنی كارەكانی وەزارەت و پلانە پەسەندكراوەكان پێشکەشکرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو تەحەددایانەی لەبارەی پرسی ئاو کە رووبەڕووی وڵات دەبێتەوە .