بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی، دەستبەسەرداگرتنی دۆسیەکانی بەهەدەردانی پارەی گشتی و سەرپێچی لە ژمارەیەک بەڕێوەبەرایەتی لە پارێزگاکانی میسان و واست و کەربەلای راگەیاند.
بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەکە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە،رایگەیاندوە "تیمەكەی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی میسان، دوای لێكۆڵینەوە و وردبینی، توانیویەتی حاڵەتی كەمتەرخەمی لە دوو بەشی شارەوانی لە پارێزگاكە دەستنیشان بكات، كە بووەتە هۆی ئەوەی كە یەكێك لە حاڵەتەكانی كەمتەرخەمی لە دوو بەشی شارەوانیدا دەستنیشان بكات،لە بەهەدەردانی پارەی گشتی بە زیاتر لە یەک ملیار و دوو سەد ملیۆن دینار.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە "ئەو بەھەدەر دانە لە ئەنجامی شکستهێنانی شارەوانی میسان و بەشی شارەوانی "مەجر کەبیرە " لە کۆکردنەوەی بڕی (١،٢٠٢،٣٤٠،٠٠٠) دینار وەک قەرەبوو لە کۆمپانیای جێبەجێکردنی پڕۆژەکان کە لە شارۆچکەی "مەجر " روویداوە، سەرەڕای دەرکردنی بڕیارێک لەلایەن دادگای یەکەم بۆ وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیە بۆ سوودی بەشی شارەوانی بۆ بەهای ئەو زیانانەی کە کۆمپانیاکە بە شەقامەکانی گەیاندووە لە کاتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەدا.
ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە "دوو دەستبەسەرداگرتنی جیاواز لە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای واست ئەنجامدراوە، لە کاتی بەرێوەچونی ھەڵمەتی یەکەم سەرپێچی و خراپ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە بۆ دروستکردنی باڵەخانەیەک بۆ عەمباری "کلۆر" لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەوە ، و تا ئێستا بیناکە بەکارنەهێنراوە، سەرەڕای تەواوبوونی لە ساڵی ٢٠١٩، کە بۆتە ھۆی بەرکەوتەی زیان و لەناوچوون، جگە لە خراپی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە و پۆلێنکردنی ئاڵوگۆڕەکە لە بەشی چاککردنەوە، کە پێچەوانەی ڕێنماییەکان بوە .
ھەروەک بەیاننامەکە ئاشکرایکردوە کە “فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی واست دەستی بەسەر سەرچاوەی بەڵگەنامەکانی ئاڵوگۆڕکردن بۆ پڕۆژەکە داگرتوە کە تێچووی (186,000,000) دینارە.
بەیاننامەکە رونیشیكردۆتەوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنی دووەمدا لە بەڕێوەبەرایەتی ئاو، دەركەوتوە كە زیادەڕۆی لە نرخی كڕینی "ئالوم"دا هەبووە، كە لە ساڵی 2019 بۆ 2022 لەلایەن یەكێك لە كۆمپانیاكانی بازرگانی گشتی بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی واست دابینكراوە، و ئاماژە بە کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەی مامەڵەکانی ئاڵوگۆڕکردن بۆ "ئالوم" دەکات بڕی کڕدراو 360 تۆنە.
لە لایەکی دیکەوە دەستەکە رایگەیاندوە کە “تیمی کاری فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی کەربەلای پیرۆز ئاشکرای کردووە، وێڕای کۆنترۆڵکردنی ئەولەویەتەکان بۆ ئەو پێشێلکارییە داراییانەی کە لە بەشی کاروباری دارایی لە پارێزگاکە ڕوویانداوە، کە زیادەڕەوییەک لە پرۆسەی ڕەوانەکردنی ( 7) کارمەندی ئیدارەی خۆجێی لە پارێزگاکە بۆ ئیمارات، بە مەبەستی پێداچوونەوە بە سەرچاوەی بۆریەکان بۆ پڕۆژەی دابینکردن و جێبەجێکردنی هێڵەکانی گواستنەوە بۆ پڕۆژەی یەکگرتووی ئاوی کەربەلا کە ڕەوانەی جێبەجێکردن کراوە، ئاشکرایکردوە کە "ئەو بڕە پارەیەی کە تەرخانکراوە بۆ ناردن بڕی (119,000,000) دینار بووە.