بەغداد/INA
ئەمرۆ دووشەممە " مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراق و "پیدرۆ مارتینیز " باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە،رایگەیاندووە"مستەفا کازمی"سەرۆک وەزیران پێشوازی لە "پیدرۆ مارتینیز" باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کرد.
بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد وە له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسیان له په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتی دۆست كرد، هه‌روه‌ک ڕێگاكانی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوكاری هاوبه‌ش له بواره جیاوازه‌كاندا به‌تایبه‌ت له بواری ئابووری و وزه و وه‌به‌رهێناندا تاوتوێ‌کران.
لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا ھاتووە کە لەکۆبونەوەکەدا جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی به‌هێزكردنی هاریكاریی دوو قۆڵی له شه‌ڕی دژی تیرۆر و له چوارچێوه‌ی هاوكاری بنیات نه‌رانە له‌گه‌ڵ ناتۆ له بواری رێنمایی و مه‌شقكردن كرایه‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه تواناكانی هێزە ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق به‌رز بكاته‌وه.