کازمی وەزارەتی رۆشنبیری عێراقی بەسەرکردەوە و پێشنیازی پرۆژە یاسایەکی کرد

سیاسی
  • 12-09-2022, 16:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیران، پێشنیاری یاسا و پڕۆژەی گەشەپێدانی کرد کە واقیعی ئێستای ڕۆشنبیری لەبەرچاوبگرێت.
     نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاند" ئەمڕۆ "مستەفا كازمی"سەرۆك وەزیران سەردانی وەزارەتی رۆشنبیری كرد، و سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەکی كارگێڕی و تەكنیكی کرد ، بەئامادەبونی "حەسەن نازم" وەزیری رۆشنبیری و کادیرە پێشكەوتووەكانی وەزارەت .  
     بەیاننامەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا" لەو کۆبونەوەیەدا "کازمی" گوێی لە کێشە و پێداویستییەکان گرت و پێداچوونەوەی بە جێبەجێکردنی بەرنامەکانی وەزارەتدا کرد ، لەو ئاستەنگانەی کۆڵیەوە کە دەبنە رێگر لەلایەنی کارگێڕی و تەکنیکی و تێپەڕاندنیان، و دابینکردنی رێگایەک هەموو کارئاسانی بۆ کارەکانی وەزارەتەکە بکات لە جێبەجێکردنی بەرنامەکانیدا بە سەرکەوتوویی و کاریگەرانە.
    ھەر بەپێی بەیاننامەکە "کازمی" جەختی کردووەتەوە لەسەر پێویستی ئەوپەڕی گرنگیدان بە لایەنی رۆشنبیری کۆمەڵگاکەمان، بەو پێیەی بەرهەمهێنانی رۆشنبیر گرنگترین نیشانەی ژیان لە کۆمەڵگا پێکدەهێنێت.
    "موستەفا کازمی" وتیشی ێویستی پێشنیارکردنی یاسا و پڕۆژەی گەشەپێدان کە واقیعی ئێستای رۆشنبیری لەبەچاو بگرێت ، بەرز دەکەنەوە وەک بنەمایەک بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگاکان.