بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ "تەیف سامی "بریکاری وەزارەتی دارایی، گفتوگۆیان لەسەر دۆسیەی وانەبێژان و گرێبەستەكان كرد.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکد كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "لیژنەی دارایی پەرلەمان كۆبوونەوەیەكی بەسەرۆكایەتی "مەحاسن حەمدون"سەرۆکی لیژنەی دارایی ، و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە ، میوانداری بریکاری وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری گشتی بەشی بودجەی کرد ، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک فایل. لەپاراوێزی کۆبونەوەکەدا لیژنەکە گفتوگۆی لەسەر میکانیزمی جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان و دابینکردنی شایستەی دارایی کە لە چوارچێوەی ئەو یاسادا تەرخانکراوە ، جگە لە تاوتوێکردنی بڕیاری ژمارە ٣٣٧ سەبارەت بە گواستنەوەی گرێبەست و وانەبێژان، ھەروەھا ڕوونکردنەوە لەسەر نوسراوی ژمارە ٢٦٣٧٧ی وەزارەتی دارایی ساڵی ٢٠٢٢، بۆ دڵنیابوون لە جێگیرکردنیان بە تەرخانکردنی دارایی دوای ئەوەی حکومەت دەنگیدا بە زیادکردنیان بڕیاری ٣١٥ی ٢٠١٩.
سەرۆکی لیژنەی دارایی بۆ لیژنەی دارایی پشتڕاستیکردەوە" لە ناردنی نامەی ناڕەزایی بۆ لیژنەکە بۆ مەبەستی دابینکردنی دارایی لە چوارچێوەی یاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان هەیە بۆ چارەسەرکردنی پرسەکان .
لەبەرامبەردا " تەیف سامی" بریکاری وەزارەتی دارایی، ئاماژەی بە “میكانیزمی جێبەجێكردن و دەركردنی رێنماییەكان بەپێی ئەو یاسایەی سەرەوە دا ، ئەوە جگە لەو گرفتانەی رووبەڕووی وەزارەت دەبێتەوە لە خەرجكردنی قەرزە دەرەكییەكان و ئەو بڕە پارانەی كە بۆ وزە و باج بۆ جووتیاران تەرخانكراوە ، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی.
سەبارەت بە گرێبەستەکان جەختی لەسەر گرنگی دانانی یاسایەک کردەوە بۆ دابینکردنی تەرخانکردنی دارایی.
ھەر سەبارەت بە دۆسیەی وانەبێژان و گرێبەستەکان "تەیف سامی" ئاشكرای كرد كە "لیژنەیەك پێكهێنراوە بۆ پشكنینی ئەو لیست و ناوانەی وەرگیراون بەهۆی بوونی گرێبەستی پاشگەز بوو كە سەرپێچی یاسا دەكات، ئەمەش دەبێتە هۆی نەبوونی بودجەی پێویست بۆیان.
لیژنەی دارایی لەگەڵ بریکاری وەزارەت گفتوگۆی كرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ ئەم پرسانە، لەوانە دەنگدان لەسەر یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی یان دەرکردنی یاسایەک، بەو پێیەی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان لە كۆتایی ئەمساڵدا كۆتایی دێت.