بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند کە عێراق لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس، پشکی تەواوی خۆی دەردەکات.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژە بەوە کراوە "ئیحسان عەبدولجەبار " وەزیری نەوت سەرپەرشتی کۆبوونەوەی مانگانەی نرخی نەوتی خاوی کردووە"، ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، "کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی بریکارەکانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت "سۆمۆ"و بەڕێوەبەرانی هەریەک لە چاودێری دارایی و بەشی توێژینەوە و بەشی تەکنیکی و گرێبەست و مۆڵەتدان و دەزگا و بەشە پەیوەندیدارەکان لە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت بەرێوەچوو، وەزیری نەوت پابەندبوونی عێراق بە هەناردەکردنی پشکی تەواوی خۆی کە بەپێی رێککەوتن لەلایەن "ئۆپێک" وە ، هەروەها کارکردن لەگەڵ ئەندامانی رێکخراوەکە و هاوپەیمانەکانی لە دەرەوەی "ئۆپێک" بۆ بەدەستهێنانی هاوسەنگی لە بازاڕە جیهانییەکان”.
ڕوونیشی كردەوە كە "عێراق ئامانجی زیادكردنی تواناكانی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنە لە ساڵانی داهاتوودا، لەڕێگەی بەرزكردنەوەی وەبەرهێنان لە كەرتی نەوت و وزە.
ھەروەھا ئاماژەی بە "گرنگی وەبەرهێنان لە بەردەوامبوون و بەهێزكردنی پێگەی عێراق لەنێو وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت و پاراستنی پێگەی خۆی لە بازاڕی وزەدا.
جەختیشی لە پابەندبوونی عێراق بە پاڵپشتیكردنی وەبەرهێنانە جیهانییەكان لە كەرتی نەوت و وزە، و بەجێگەیاندنی پابەندبوونە دارایی و گرێبەستەكانی کردەوە .
وەزیری نەوت لەمیانەی ئەو کۆبونەوەیە وتیشی : "وەزارەت هەوڵەكانی چڕ دەكاتەوە بۆ فراوانكردنی قەبارەی وەبەرهێنانی غازی بێ بەرامبەر لە جیهاندا بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەتواناکان .