بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق ، ڕێنمایی بۆ وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣/٢٠٢٢ ڕاگەیاند.
وهزارهت له راگهیهندراوێكدا كه گهیشتووهته ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA)، ئاشکرایکرد کە "ڕێنمایی خوێندكاران بۆ وهرگرتن له زانكۆ و پهیمانگه ئههلییهكان بۆ ساڵی خوێندنی 2023/2022 خراوهته روو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو ڕێنماییەی لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت و پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی بەشی پەروەردەی زانکۆی ئەهلی بڵاوکراوەتەوە، مەرج و کۆنترۆڵەکانی وەرگرتنی خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان لەخۆدەگرێت، ئەو بناغە گشتیانەی کە لەلایەن سیستەمی ئەلیکترۆنی ئەپلیکەیشنەوە پەسەندکراون ،بۆ خوێندنی بەیانیان و ئێواران ھەر لە شێوازی وەرگرتن و میکانیزمەکانی پێشکەشکردن بۆ ساڵی خوێندنی 2023/2022
وەزارەتی خوێندنی باڵا داواش لە خوێندکاران دەکات "پێداچوونەوە بە ڕێنماییەکان بکەن و لە بژاردەکانی پەیوەست بە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان و کرێی خوێندن بۆ بەشە زانستی و مرۆییەکان بزانن کە خوێندکارەکە دەتوانێت فۆڕمی ئەلیکترۆنی پێشکەشی بکات.
لینکی دابەزاندنی ڕێبەری خوێندکار بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگا ئەهلییەکان:-
http://mohesr.gov.iq/ar/ministry_uploads/2022/09/Dalel_ahly.pdf
لینکی پۆرتاڵی ئەلیکترۆنی بەشی پەروەردەی زانکۆی ئەهلی:-
www.pe-gate.org