لوبنان: بڕیاری ھەڵگرتنی ڤیزا و پێدانی مافی نیشتەجێبوون بە عێراقیەکان بە خۆڕایی بۆ ماوەی سێ مانگ خرایە بواری جیبەجێکردن

ناوخۆ
  • 12-09-2022, 14:14
  • +A -A

    بەیروت / INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی لوبنان بڕیاری خۆی سەبارەت بە لێخۆشبوونی ڤیزای چوونە ژوورەوە بۆ عێراقییەکان و پێدانی مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان بۆ ماوەی سێ مانگ بەبێ بەرامبەر، ڕوون کردەوە و ئاماژەی بەکاریگەری بڕیاڕەکەکرد.
     "بەسام مولوی" وەزیری ناوخۆی لوبنان لە لێدوانێکی بۆ کەناڵی عێراقیە نیوز، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )یش روماڵی کرد رایگەیاند "حکومەتی لوبنان پێشتر بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی لە ڤیزا بەخشیبوو، و هاووڵاتی عێراقیش بەبێ ڤیزا دێنە ناو لوبنان بەپێی پاسپۆرتەکە بۆ ماوەی یەک مانگ، بۆ ماوەی سێ مانگیش بەبێ بەرامبەر مافی مانەوەی پێدەدرێت. 
     راشیگەیاند كه‌ "حكومه‌تی لوبنان ئاره‌زووی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی باشه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتانی دۆست، ئه‌م بڕیاره‌ش ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ به‌ گونجاومان زانی بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانەی کە له‌ نێوان ئێمه‌ و عێراقدا هه‌یه‌. 
     ڕوونیشی كردەوە كە "حكوومەتی لوبنان ویستوویەتی پەیوەندییەكانی بەم ئاراستەیە لەگەڵ كۆماری عێراق پەرەپێبدات.
    جەختیشی كردەوە كە "بڕیارەكە كاریگەر بووە و ڕاپۆرتمان داوەتە ئاسایشی گشتی بۆ جێبەجێكردنی.
     دوێنێ شەممە، حکومەتی لوبنان بڕیاری لێخۆشبونی بۆ وەرگرتنی ڤیزای چوونە ژوورەوە بۆ عێراقیەکان دەرکرد .