بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیرکردنی ٨ کەسی ڕاگەیاند کە تۆمەتبارن بە بلاو کردنەوەی بیری توندڕەوی لە پارێزگای نەجەف.
لە بەیاننامەیەکی دەزگاکەدا ، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە "بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەكان و دوای وەرگرتنی رەزامەندی دادوەر، ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای نەجەف توانیویانە (8) کەس دەستگیربكەن كە سەر بە كەسێكی توندڕەوی ئایینی بوون ، بەو پێیەی دەستیان بەسەر سەدان کتێب و بڵاوکراوەدا گرتوە کە هەڕەشە لە ئاشتی کۆمەڵگا دەکەن بە ئیستغلالکردنی کۆبوونەوەی سەردانیکەران لە چلەی "ئیمام حسێن " (سڵاوی خوای لەسەر بێت)
ھەروەک لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشكراوە" لێدوانی سەرجەم تۆمەتبارەكان تۆماركراوە و رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست بەرامبەریان بگیرێتەبەر.