بەغداد/INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکان ئامارێکی نوێی لەبارەی ژمارەی سەردانکەرانی هاتوو لە ڕێگەی 7 دەروازە ڕاگەیاند.
"عەلائەدین قەیسی " بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی دەروازەکان ،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند" دەستەکەیان ژمارەی سەردانکەرانی هاتوو و دەرچوون لە رێگەی 7 دەروازەی سنووریەوە بۆ دوێنێ یەکشەممە 11 ئەیلول تۆمارکردووە .
ئاشکراشیکرد کە ژمارەی هاتوان لە سەردانیکەران لە دەروازەی زرباتیە (64094) کە بوە ، ھەروەھا لەدەروازەی شەلەمچە (34959) کەس ھاتون،وە لە دەروازەی شیب (23,841)کەس و لە دەروازەی مونزرییە(14965)کەس ھاتون ، ھەروەک لە رێگای فڕۆکەخانەی نەجەف (16,393)کەس ھاتون،لەدەروازەی سەفوانیش 2007 کەش و لە فڕۆکەخانە بەغدا ش (214 ) کەس ھاتوان ، کە کۆی گشتی لە ڕێگەی ئەم شوێنانە گەیشۆتە(156,473 )کەس.
ھاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی کە دوێنێ گەراونەتەوە و عێراقیان بەرەو وڵاتی خۆیان جێھێشتوە بەم شێوەیە بوە لە دەروازەی زەرباتیە (22579)کەس رۆیشتونەتەوە ، ھەروەھا لە دەروازەی شەلامچە (31570) ڕۆشتونەتەوە و لەدەروازەی شەبیب یش (17303) و کەس و لە دەروازەی مونزوریە (8839 )کەس و لە دەروازەی سەفوانیش (212) کەس و لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەفیش (4274 ) گەراونەتەوە کە "کۆی گشتی ڕۆشتنەکان لە ڕێگەی ئەم بەندەرانە 84 هەزار و 777 کەس بوونە .