دەستەی دەستپاکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بریکاری پێشووی وەزیری کارەبا دەردەکات

ناوخۆ
  • 12-09-2022, 13:16
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵ،دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی لە دژی بریکارێکی پێشووی وەزیری کارەبا  ڕاگەیاند" بەھۆی ڕەشبگیری و موزایەدەکردن لەگەڵ بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت.
     لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەکەدا  هاتووە، و گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ئاماژە بەوەكراوە، "دووەم دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ فەرمانی دەستگیركردنی دەركردووە لە دژی بریكاری پێشوی وەزارەتی كارەبا،بەهۆی ڕەشبگیری و موزایەدەكردن لەگەڵ بەڕێوەبەری یەكێك لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت.
     لە بەیاننامەکەدا ئەوەش روونكراوەتەوە،کە  فەرمانی دەستگیركردنەكە لەلایەن دادگاوە دەرچووە لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەی (دووەمی بڕیاری 160ی ساڵی 1983) کە تیایدا هاتووە داوای بڕە پارەیەك دەكات لە بەرامبەر پێدانی یەكێك لەو تەندەرانەی کە لە وەزارەتی كارەبا راگەیەندراوە بە کۆمپانیای سکاڵاکار.