بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی "ڕافیدەین " ڕاگەیاند کە وەجبەیەکی نوێی پێشینەکانی بۆ فەرمانبەران و گرێبەستەکان و کارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ خەرخکردوە.
لەو بارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە بەیاننامەیەکدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە" سەرفکردنی بەشێکی تری پێشینەکان بۆ فەرمانبەران و گرێبەستەكان وکارمەندانی وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ خراوەتە بواری جێبەجێكردنەوە، كە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەستپێدەكات و تاوەکو 50 ملیۆن دینار کە پێشتر لەلایەن لقەکانی بانکەکەوە مامەڵەکانیان تەواو کردبوو، ھەروەک پێشینە بۆ گرێبەستەکان لەببە بڕی 5 ملیۆن دینار تاوەکو 10 ملیۆن دینارە ، ئەویش دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان و جێبەجێکردنی رێنماییەکان.
بەیاننامەکە جارێکی تر روونیکردۆتەوە " کە داواکاری بۆ پێشینەکان لەڕێگەی لقەکانی بانکەکەوەیە کە لە بەغدا و پارێزگاکان پێشکەش دەکرێت.
ھەروەک بەیاننامەکە تاکیدیشی لەوە کردۆتەوە کە لقەکان بەردەوامن لە وەرگرتنی داواکاری بۆ مەبەستی سوود مەند بون لە پێشینە بۆ فەرمانبەر و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان.