لە دوو پارێزگا ٦ داواکراو بە تۆمەتی تیرۆر و چەک و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران

ئەمنی
  • 12-09-2022, 12:27
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و زانیاری دەستگیرکردنی ٦ داواکراوی بە تۆمەتی تیرۆر و بازرگانیکردن بە چەک و مادەی هۆشبەر لە پاریزگاکانی بابل  و دیوانیە ڕاگەیاند.
     لە بەیاننامەیەکدا  كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكەوە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندوە " کە دوای ئەوەی زانیاری هەواڵگری لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بابل پێگەیشتووە، کە كەسانی داواكراو هەیە لەلایەن  دەسەڵاتی دادوەری لە بابل، ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆسەیەکی توندیان  دانا،لە ئەنجامدا دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بەپێی بڕگەکانی مادەی ٤ی تیرۆر داواکراوبون، دواتر تۆمەتبار ڕادەستی لایەنی داواکراو کرا.
     بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە کە بەشەکانی دیکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان، توانیان یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن کە لە سەنتەری شاری حللە کە  بازرگانی بە ماددەی  هۆشبەر دەکرد کە بەپێی ماددەی 28ی تایبەت بە ماددە ھۆشبەرەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
     لە درێژەی بەیاننامەکەدا ھاتوە" کە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی دیوانییە ئەركێکی جیاوازیاندا  دوو تۆمەتباریان دەستگیركردوە  كە یەكەمیان بازرگانی چەك و ماددەی هۆشبەر بووە، هەروەها لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕێك ماددەی ھۆشبەری كریستاڵ  و دەمانچەیەكی 9 ملمیشی پێ بووە کە دەستیان بەسەردا گیرا.
    تۆمەتبارەکەی تر  لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراوە بەپێی بڕگەکانی ماددەی ( 32 ) لەماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کرا ، کە دەستگیرکردنەکەش  لە سەنتەری شاری دیوانییە ئەنجامدرا.
    بەیاننامەکەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایش جەختی لەوەکردۆتەوە کە "رێوشوێنی پێویست بەرامبەر بە دەستگیرکراوەکان گیراوەتەبەر، هەروەها رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون.