بەغداد/ INA- وەرد عەبدولئەمیر
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە میانەی بەرێوەچوونی چلەی ئیمام حوسێن (سڵاوی خوای لەسەر بێت) کۆمەڵێک راسپاردەی دەرکرد.
"نەواس سەباح شاكر " رێکخەر لە ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی، بە ئاژانسی هەواڵی عیراقی (INA)ڕاگەیاند" بەڕێوەبەرایەتیەكە چەند ڕاسپاردەیەكی بۆ سەردانیكەرانی مەراسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت) دەركردووە، سەبارەت بە بەكارهێنانی سەلامەتی و مەرجەکانی ئاسایش.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشکردووە"پێشنیارەکان بریتی بوون لە پێویستی مامەڵەکردنی دروست لەگەڵ غاز کە لەکاتی چێشت لێنان بەکاردەهێنرێن، ھەروەھا توندکردنەوەی بۆریەکانی غازی رۆیشتو بۆ کەمکردنەوەی دزەکردنی غاز، و دوورکەوتنەوە لە هەڵگرتنی سووتەمەنی لەناو کاروانەکاندا،هەروەها دوورخستنەوەی سەرچاوەی ئاگرکەوتنەوە لە چادر و کۆشکەکان، ھەروەک ڕێگریکردن لە نزیکبوونەوەی منداڵان لەکاتی چێشت لێنان بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکان.
"نەواس سەباح شاکر"داوای لە هاووڵاتیان کرد بە پەیوەندیکردن بە ژمارە بێ بەرامبەری فریاگوزاری 115 ھەواڵ لەکاتی ڕووداوەکان بدەن.