حه‌شدی شه‌عبی پیلانێكی تیرۆرستی له‌باشووری سامه‌را له‌ناوبرد

ئەمنی
  • 12-09-2022, 10:14
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA 

      ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی راگه‌یاند پیلانێكی تیرۆرستی له‌باشووری سامه‌را له‌ناوبردووه‌ كه‌ئامانجی لێدانی سه‌ردانیكه‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بووه‌. 

    ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌راگه‌یندراوێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند" هێزێك لیوای 41ی حه‌شد پیلانێكی تیرۆرستی له‌ناوبردووه‌ كه‌ ئامانجی لێدانی سه‌ردانیكه‌رانی چله‌ی ماته‌مینی ئیمام حوسێن س.خ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بووه‌ له‌باشووری سامه‌را. 

    هه‌روه‌ها وتی" ئه‌م هێزه‌ی لیوای 41ی حه‌ش رێیان له‌دزه‌كردنی تیرۆرستانی داعش گرتووه‌ كه‌له‌ناوچه‌ی ته‌لزه‌هب له‌باشووری شاری سامه‌رای پیرۆز له‌پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین هه‌وڵیان داوه‌، روونیشیكرده‌وه‌ كه‌تیرۆرستانی داعش هه‌وڵیان ده‌دات دزه‌ بكه‌نه‌ ناو سه‌ردانیكه‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌چه‌كی سووكه‌وه‌ به‌ڵام پیلانیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.