بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی عێراق ، رەوشی کەش وهەوای وڵاتی بۆ رۆژانی داھاتوو ڕاگەیاند، کە پێشبینی دەکات خۆڵبارین دەست پێ بکات.
لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا ، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوەداوە کە "کەش و هەوا بۆ سبەینێ سێشەممە، لە ناوەڕاست و باکووری وڵات ئاسمان ساماڵ دەبێت ، هاوکات کەش وهەوای باشووری وڵاتیش ساماڵ و هەندێک هەوریشی لەگەڵدا دەبێت ، ئاراستەی با ش لە باشووری ڕۆژهەڵات بە خێرایی مامناوەند (10-20) ئاراستەی دەگۆڕێت بۆ خێرایی (20-30) کم لە کاتژمێرێکدا و وردە وردە دەگەڕێتەوە بۆ باکووری ڕۆژئاوا و بە خێرایی مامناوەند (5-10) کم لە کاتژمێرێکدا، ھاوکات با لە باشووری ڕۆژهەڵات سووک بۆ مامناوەند دەبێت،و خێرایی (10-20) کم لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرما لە سەرتاسەری وڵات نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش و هەوای رۆژی چوارشەممە ھاوسەنگ دەبێت، و ئاراستەی با لە باکووری رۆژئاوا مامناوەند دەبێت، بە خێرایی (10-20) کم لە کاتژمێرێکدا، ئەمەش دەبێتە هۆی جولە لە بەرزبوونەوەی خۆڵ لە هەندێک شوێن لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور، لە کاتێکدا با لە باشووری ڕۆژهەڵات سووک بۆ مامناوەند دەبێت بە خێرایی (20- 30). لە بەشی ناوەڕاست و باکوور، و لە بەشی باشووری وڵات نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژانی پێشوو.
بەیاننامەکە ڕوونیشی كردۆتەوە"كەش و هەوای ڕۆژی پێنج شەممە ساماڵ دەبێت، هەروەها ئاراستەی با مام ناوەند دەبێت بەخێرایی (20-30) كم لە كاتژمێرێکدا بەو هۆیەشەوە تۆز لە هەندێك شوێن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و باکوریش بەرز دەبێتەوە بەئاراستەی خۆڵبارین.
لە خوارەوە خشتەی پلەکانی گەرما و کەش وهەوا بۆ سبەی سێ شەممە ڕۆژانی داهاتوو خراوەتەروو :-