عه‌بادی داوای رێكه‌وتنێكی سیاسی ده‌كات سه‌باره‌ت به‌قوناغی گواستنه‌وه‌

سیاسی
  • 12-09-2022, 10:04
  • +A -A

    به‌غدا ـ INA 

     سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌تویتێكدا كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه‌ وتووه‌" هه‌ر ئاراسته‌یه‌ك بۆ شكاندنی ئیراده‌ بێت ده‌بێته‌ بارگرانی به‌سه‌ر گه‌ل و ده‌وڵه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها داوای ئه‌نجامدانی رێكه‌وتنێكی سیاسی كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قوناغه‌ به‌قوناغی گوستنه‌وه‌ هه‌ژمار بكرێت وله‌پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌ستپێ بكات و به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ كۆتایی بێت. عه‌بادی وت" به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و سه‌قامگیری ده‌وڵه‌ت به‌رزتر و به‌نرختره‌ له‌هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی حزبی یان چینایه‌تی".