بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕێكارەكانی خۆی ڕوونكردەوە بەرەو تەواوكردنی پڕۆژەكانی خوێندنگە دواكەوتووەكان و لەكاتێكدا ئاماژەی بەوەدا كە 11 كێشەی یاسایی چارەسەركراون، پشتڕاستیكردەوە كە حەمید ئەلغزی سكرتێری گشتی رێنماییەكی دەركردووە سەبارەت بەم دۆسیەیە .
حەیدەر مەجید وتەبێژی سكرتاریەتەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند : ژمارەی ئەو بینایانەی خوێندنگە وەرگیراون لەناو پڕۆژەی دواكەوتووی وەزارەتی پەروەردەی ژمارە 1، گەیشتووەتە (114) قوتابخانە دابەشكراوە بەسەر بەشەكانی پەروەردەی بەغدا و پارێزگاكان و جەختكردنەوە لەسەر بەردەوامی بەشی پڕۆژەكان و بیناكانی قوتابخانەكان بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەكە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەو كاتەی بە رێنمایی ئەنجوومەنی وەزیران دۆسیەی پرۆژە دواكەوتووەكانی بۆ قوتابخانەكانی وەرگرتووە، كۆبوونەوەیەكی یەك لە دوای یەك بە سەرۆكایەتی حەمید ئەلغزی سكرتێری گشتی ئەنجامداوە، لەگەڵ وەزارەتەكانی پەروەردە و پلاندانان و دارایی بە ئامادەبوونی كۆمپانیاكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەك، بە مەبەستی وەستان لەسەر گرنگترین ئاستەنگەكان كە ڕێگربوون لە بەردەوامبوونی پڕۆژەكە.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : دەركەوتووە (11) كێشەی یاسایی هەبووە لەگەڵ كێشەی دارایی و تەكنیكی و كارگێڕی، هەروەها سەرجەم كێشە یاساییەكان چارەسەر كراون، جگە لە چارەسەركردنی باقی ئاستەنگەكان و كۆتاییهێنان بە هاوپێچەكانی گرێبەستەكان.
ئاماژەی بەوەشدا : سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئاڕاستەی كۆمپانیاكانی جێبەجێكار كردووە دوای كۆتایی هێنان بە كێشەكان دەستبەجێ دەست بە پرۆژەكە بكەن و ماوەیەكی شەش مانگیان پێبدرێت بۆ تەواوكردنی ئەوەی قەرزەیان هەیە، بەپێچەوانەوەش ئەوەی كە قەرزەیان هەبووە و كارەكان دەكشێنەوە و كۆمپانیا دواكەوتووەكان ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری دەكرێن و دەخرێنە لیستی ڕەشەوە.
مەجید جەختی لەوە كردەوە : كۆمپانیا جێبەجێكارەكان بەردەوامن لە كاركردن لەسەر پڕۆژەكە و گەیاندنی باڵەخانەكان بەپێی خشتەی كاتی نوێ كە دیاری كراون و ئاماژەی بەوەدا : كە باڵاخانە تەواوكراوەكان رادەستی بەشە پەیوەندیدارەكانی پەروەردە كران و خراونەتە خزمەتەوە بۆ پڕكردنەوەی كەمیی ژمارەی بیناكانی قوتابخانەكان.