وەزیری پلاندانان: عێراق ئارەزووی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتییە

سیاسی
  • 11-09-2022, 19:33
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە خالد بەتاڵ ئەلنەجم وەزیری پلاندانان پەرۆشی عێراقی دووپاتكردەوە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی بۆ خزمەتكردنی گەشەپێدان لەو وڵاتەدا.
    نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان لە راگەیەندراوێكدا كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) رایگەیاندووە: ئەمڕۆ ئەلنەجم پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی نوێی بانكی نێودەوڵەتی لە عێراق ریچارد عەبدولنور و شاندی یاوەری كرد، هەروەها كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی هاوكاری نێودەوڵەتی لە وەزارەتی پلاندانان ساهر عەبدول كازم، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە لایەنەكانی هاوكاری هاوبەشی نێوان هەردوولا كرا لە پرسە جیاوازەكانی ئابووری و گەشەپێدان بە تایبەت ئەوانەی پەیوەندییان بە میكانیزمەكانی كاركردنی سندوقی بوژانەوە و ئاوەدانكردنەوە هەیە لە عێراق و سندوقی كۆمەڵایەتی بۆ گەشەپێدان.
    وەزیرەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: بەپێی بەیاننامەكە پەرۆشی عێراق و خواستی بەهێزی بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ بانكی نێودەوڵەتی بۆ خزمەتكردنی گەشەپێدانی وڵات و ئاماژەی بەوەشكردووە : هەموو ئەو پڕۆژانەی كە لەناو ئەو دوو سندوقەدا جێبەجێ دەكرێن پێویستە لەنێوانیاندا بن و ئەو ئەولەویەتانەی كە عێراق داناوە بەپێی كەلێنەكانی گەشەپێدان.
    لای خۆیەوە عەبدولنور دەربڕی ئامادەیی بانكی نێودەوڵەتی بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتی زیاتر بۆ هەوڵەكانی وەزارەتی پلاندانان و حكومەتی عێراق لەبواری پاڵپشتیكردنی گەشەپێدان و بەدیهێنانی چاكسازیی ئابووری، كە عێراق پێویستی پێیەتی و دوای ئەو قەیرانانەی رووبەڕووی بووەتەوە لەكۆتا ساڵەكاندا.